یاریزانانی تۆپی پێ لەبارەی “مۆندیالی دوو ساڵەوە” وەڵامی فیفا-یان دایەوە

زیاتر لە هەزار یاریزان لە سەرجەم کیشوەر و خولە جیاوازەکانی بواری تۆپی پێ، بەشدارییان لە ڕاپرسییەک سەبارەت بە بیرۆکەی مۆندیالی دوو ساڵەدا کرد، زۆرینەشیان دژی بیرۆکەکە وەستاونەتەوە.

ڕایەڵەی یاریزانە پیشەوەرەکانی تۆپی پێی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (FIFPRO)، لەنێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمی 2021 ڕاپرسییەکی لەسەر ئاستی یاریزانان ئەنجامداوە، زیاتر لە هەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە.

ڕاپرسییەکە تایبەتبووە بە پەسەندکردنی بیرۆکەی سازکردنی مۆندیال لە هەردوو ساڵ جارێک، بەڵام ئەنجامەکە بەدڵی بەرپرسانی فیفا نەبووە.

ڕێژەی لەسەدا 77ی یاریزانان داوایانکردووە مۆندیال هاوشێوەی ئێستا هەر چوار ساڵ جارێک سازبکرێت، لەو ڕێژەیەش زۆرینەیان لە ئەمریکای لاتین و ئاسیا بوون، بەشەکەی دیکەش کە لەسەدا 23ی یاریزانە دەنگدەرەکانن، پێیانوابووە شتێکی ئاساییە جامی جیهانی هەر سێ، یان دوو ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت.

لەو بارەیەوە جۆناس بایر هۆفمان، سکرتێری گشتی (FIFPRO)، ڕایگەیاندووە، “زۆرینەی یاریزانانی جیهان پێیانباشبووە مۆندیال بە چوار ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت، ئەوان گرنگییان بە خولە ناوخۆییەکان داوە، چونکە ئەو خولانەش بەردی بناغەی یارییەکەیە و هەر گۆڕانکارییەکی نێودەوڵەتی گۆڕانکاری لە خولە ناوخۆییەکاندا دروستدەکات”.

بابەتی پێشتر

کێ مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ دەکاتە دەرەوە؟ گواردیۆلا لە یانەیەک دەترسێت

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share