(ڤیدیۆ) تۆتنهام دووەم بردنەوەی تۆمارکرد و یونایتد یەکسانبوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، یارییەکانی دووەم هەفتەی پریمەرلیگ ئەنجامدران، یانەی تۆتنهام بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد و مانچستەر یونایتد بەرامبەر ساوسهامپتن یەکسانبوو.

تۆتنهامی نونۆ سانتۆ لە یاریگای مۆلینیۆ بووە میوانی وڵڤەرهامپتن، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی کەڵەشێرە ڕوومییەکان کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 10 بەلێدانی سزا لەلایەن دیلی ئالی ئەستێرەی ئینگلتەراوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/w479hy

لە روبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی ساوسهامپتن لە یاریگای سینت ماری میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد و یارییەکە (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگیی ساوسهامپتن لە خولەکی 35 لەلایەن فرێد (بە‌هەڵە) تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 55 لەلایەن ماسۆن گرینوودەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/8dq7lx

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، تۆتنهام بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ جێگیربوو، هەرچی یانەی مانچستەر یونایتدە بەچوار خاڵەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. قوباد تاڵەبانی لە ڕەوتی ڕاییكردنی كارەكانی چەند فەرمانگەیەكی پرسییەوە

بابەتی دواتر

ساوسهامپتن 1-1 مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share