چێوەی هەماهەنگی: زۆرمان نەماوە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر ڕابگەیەنین و حكومەت پێكبهێنین

كۆبوونەوەیەكی سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی – ئەرشیڤ

پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەڵێت، لێكنزیكبوونەوەی سیاسی لەنێوان ئەوان و ڕەوتی سەدردا هاتووەئاراوە و تەنها چەند هەنگاوێكیان ماوە بۆئەوەی گەورەترین هاوپەیمانی ڕابگەیەنن و حكومەت پێكبهێنن.

محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشكی لایەنەكانی ناو چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “لە گفتوگۆ و وتووێژی ڕۆژانەدا، چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر تا ڕادەیەكی باش لە یەكتر نزیكبوونەتەوە و تەنها چەند هەنگاوێكیان ماوە بۆ ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی گشتگیر و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی”.

بە وتەی بەلداوی، “بڕیارەكانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی لەبارەی سەرۆكایەتیی كۆمار و دەنگدان بە كاندیدی پۆستەكە و نەوتی كوردستان و دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری، كاریگەرییان هەبوو لەسەر جیاوازیی بۆچوونە سیاسییەكانی هەموو لایەنەكان”.

وتیشی، “باشترین ڕێگەچارە، ڕاگەیاندنی بەرەیەكی سیاسیی گەورەیە كە زۆرینەی هێزە سیاسییەكان لەخۆبگرێت و سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان دەستنیشانبكرێن بەبێ ئاڵۆزكردنی دۆخەكە و بەپێی شایستەیی هەر لایەنێك”.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

بابەتی دواتر

(NBA) - فینێکس بە بردنەوەی 47 لە لوتکەی کۆمەڵەی خۆرئاوادا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share