(ڤیدیۆ) مباپێ پاریسی بەرەو بردنەوە برد و سیتی پێیەکی خستە چارەکی کۆتاییەوە

ئەمشەو یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمشەو سێشەممە، یارییەکانی دەستپێکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دی فرانس میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

پاریس لەڕووی هونەرییەوە باڵادەستی نیشاندا، بەڵام هێزی بەرگریی ڕیاڵ و ئەزموونی تیبۆ کۆرتوا ڕێگربوون لەبەردەم مباپێ و هاوکارانی، لە خولەکی 62 گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە سەرکەوتووبوو لە ڕەتکردنەوەی پەناڵتیەکی مێسی، بەڵام لە خولەکی چواری کاتی زیادکراودا کیلیان مباپێ توانی گۆڵی پێشەنگی بۆ زەبەلاحەکەی فەرەنسا تۆماربکات، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات (1-0).

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە لەیاریگای خوسێ ئالڤاڵادی میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی حەوت، 17، 32، 44، 58 لەلایەن ڕیاز مەحریز، بێرناردۆ سیلڤا (دوو گۆڵ)، فیڵ فۆدین، ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکران.

بەپێی ڕێسا نوێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگای یانەکان هەمان قورسایی دەبێت، بۆیە لەپێناو گەڕانەوەی یانە شکستخواردووەکاندا، پێویستیان بەتۆماری هەمان ڕێژەی گۆڵ دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانى كوردستان: بڕیاره‌كه‌ى دادگای فیدراڵی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕیارێكی پێشووی خۆیان

بابەتی دواتر

دوو چه‌كدارى داعش له‌ زنجیره‌ چیاى حه‌مرین كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share