ئەو ڕۆژەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید سوکایەتییان بە ئیسیان کرد

یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مایکڵ ئیسیان لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا سەرجەم یاریزانانی یانەکە بانگهیشتی ئاهەنگێک دەکات، بەڵام تەنها دوو یاریزان داوەتنامەکەی قبوڵدەکەن.

لە پەرتووکی “جوزێ مۆرینیۆ لە نزیکەوە و بەتایبەتی” کە لەلایەن ڕۆب بایسلی-یەوە نووسراوە، ئاماژە بە ڕووداویکی سەیری وەرزی 2012/2013 کراوە، کاتێک مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدرید بووە.

لە پەرتووکەکەدا هاتووە، “مایکڵ ئیسیان، یاریزانی غانا و پێشووی چێڵسی وەرزی 2012/2013 لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریدەکرد، بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی سەرجەم یاریزانانی یانەکەی بانگهێشتی ئاهەنگێکی تایبەتی کردووە، بەڵام تەنها لوکا مۆدریچ و ڕیکاردۆ کارڤالهۆ ئامادەی ئاهەنگەکە بوون، ئەوەش بووەتە جێی نیگەرانیی یاریزانەکە”.

هەروەها نووسراوە، “یانەکە هاوشێوەی پارتێکی سیاسییە و پڕاوپڕە لە فراکسیۆنی دژبەیەک، مۆرینیۆ ناچاربووە بۆخۆی دڵنەوایی یاریزانەکەی بکاتەوە، بە ئیسیانی وتووە بابەتەکە لێدانی تایبەتی نەبووە، مەبەستیش لەوە نییە کە هاوڕێکانی خۆشیان ناوێت، بەڵکو کارێکی دیکە هەبووە جێبەجێیبکەن لەو کاتەدا، مۆرینیۆ پێیوتووە، کورت و پوخت، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید زیاتر گرنگی بە خۆیان دەدەن نەک چواردەورەکەیان”.

بابەتی پێشتر

ئەبرامۆڤیچ بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە 650 ملیۆن زیانی بەرکەوتووە

بابەتی دواتر

کۆکردنەوەی ئاڕاستە جیاوازەکان لە ماڵی مام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share