كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەیان لە مانچستەر سیتی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشە بەو ئاستەی یاریزانەكانی لە بەرامبەر مانچستەر سیتی پیشانیانداوە و پێشیوایە یارییەكە هاوسەنگ بووە بۆ هەردولا.

بەڵێنیشی بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دا كە بەشێوەیەكی باش بۆ یاریی كۆتایی خۆیان ئامادە بكەن.

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی:

🗣 “زۆر خۆشحاڵم، پێم وایە هەموو مەدرید بەو ئەنجامە خۆشحاڵە، هەموو هێزی خۆمان لە یاریگا بەکارخست و لە تێکۆشان بەردەوام بووین.”

🗣 “بایەخی درێسی ڕیاڵ وا لە یاریزان دەکات هەرگیز کۆڵ نەدات، بۆ بردنەوە گەڕاین و بردمانەوە.”

🗣 “پێم وایە یارییەکە هاوسەنگ بوو، مان سیتی زۆر بەهێزە و سەرەتا ئەوان پێشەنگیان گرت، دوای ئەوەی هەوڵماندا خۆیان لە ئەنجامێکی پێچەوانەدا بینی-یەوە.”

🗣 “ئێمە نزیکین لە ناسناوی چامپیۆنزلیگ، بە دڵنیاییەوە بە باشترین شێوە خۆمان بۆ یاریی کۆتایی ئامادە دەکەین، شەرەفمەند بووین بە بردنەوە و گەیشتن بە فیناڵ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی…
Total
0
Share