‏(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ، کاردیفی تێپەڕاند و گەیشتە گەڕی پێنجی “‏Fa cup‏”‏

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان، یانەی لیڤەرپوڵ ‏بردنەوەی بەرامبەر کاردیف-ی وێڵزی تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز و لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی ‏یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ”، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداریی کاردیف سیتی کرد، ‏یارییەکەش لەکاتی یاساییدا (90 خولەک) بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ (3-1) کۆتاییهات.‏

گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی 53 و 68 و 76 لەلایەن دیێگۆ جۆتا، تاکومی مینامینۆ، هارڤی ئیلیۆتەوە ‏تۆمارکران، گۆڵەکەی کاردیف لە خولەکی 80 ڕۆبێرت کۆلویڵەوە تۆمارکرا.‏

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ‏پێنجەمی جامە ناودارەکەی ئینگلتەرا مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی یانەی ‏نۆرویچ سیتی دەبنەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share