خاوەنی چێڵسی لەبارەی ڕاهێنەرەوە بڕیاری دا

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، سەرچاوەکانی بەریتانیا دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە داهاتووی گراهام پۆتەری ڕاهێنەری یانەی چێڵسیی ئینگلیزی ئاشکرادەکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “​​تێلێگراف”ی بەریتانی کەوتووە، ئیدارەی یانەی چێڵسی بە سەرۆکایەتی تۆد بۆیلی بیر لەوە ناکاتەوە لەم وەرزەدا پۆتەر لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی “بلوزی لەندەن” لە کۆتایی ئەم وەرزە و سەرەتای وەرزی نوێ هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی گراهام پۆتەر دەکات، هیچ بڕیارێک لەسەر داهاتووی نادەن تاوەکو دڵنیا نەبن لەوەی پڕۆژەی یانەکە بەرەوکوێ دەبات.

چێڵسی لە مێرکاتۆی زستانی 2023 پارەیەکی خەیاڵی بۆ گرێبەستە ئاگرینەکانی بەکارخستووە، کە زیاتر لە (300) ملیۆن پاوەندە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە نێو چێوەی چوار گەورەکەی پریمەرلیگ.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە دژی بەرشلۆنە بوەستێتەوە

بابەتی دواتر

چاڤی پشوو بە یاریزانێکی بارسا نادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share