گواردیۆلا 71 یەکەی چارەسەری بە پێکهاتەکەی کردووە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا ڕایگەیاندووە، کە چڕی خشتەی یارییەکان کاریگەریی توندی لەسەر پێکهاتەکەی هەبوو، بەو هۆیەوە هەفتەی ڕابردوو 71 یەکەی چارەسەریان لەنێوان یارییەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپول ئەنجام داوە.

دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانی سیتی بریتی بووە لە یارییەکانی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، هەروەها دوو یاریی پریمەرلیگ و جامی ئینگلتەرا بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ، سەرجەم یارییەکانیش لە ماوەی 12 ڕۆژدا ئەنجامدراون.

لەو بارەیەوە گواردیۆلا دەڵێت، “تیمەکەمان 71 یەکەی چارەسەری پزیشکی لەنێوان یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یاری نیوەی کۆتایی جامی ئینگلتەرا بەرامبەر لیڤەرپول ئەنجامداوە، دکتۆرەکان ئاگاداریان کردمەوە کە ئەم ڕێژەیە لە ڕێژەی ئاسایی بەرزترە، بەم هۆیەشەوە شەش مێزی مەساجیان لە تەنیشتی یاریگای مەشقەکان دانا بۆ چارەسەرکردنی یاریزانەکان.”

بابەتی پێشتر

بە پارەی کەنداو میلان دەبێتەوە بە میلانەکەی جاران

بابەتی دواتر

بە بۆنەی یادی 32 ساڵەیەوە.. هابڵ "سەما"ی گەلەستێرەکان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share