(NBA) لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی هاردن دەکات

ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)، بە گومانی لادان لە ڕێسا کارپێکراوەکان لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی نوێکردنەوەی بۆندی جەیمس هاردن لەگەڵ تیمی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز دەکات.

هاردن لە شوباتی 2022 پەیوەندی بە فیلادلفیاوە کرد، چانسی ئەوەی هەبوو بەرامبەر بە 47.4 ملیۆن دۆلار گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو مەرجە لە گرێبەستەکەی ڕەتکرایەوە و چوارشەممەی ڕابردوو بە تێچووی 35 ملیۆن یورۆ گرێبەستەکەی واژۆ کرا.

بەپێی رێسا کارپێکراوەکان لە خولی ئەمریکا، یاریزانە سەربەستەکان ناتوانن ڕێککەوتنی ژێر بە ژێر، یاخود نهێنی لەگەڵ یانەکانیاندا بکەن، بۆیە ڕایەڵەی یانەکانی (NBA) لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، چونکە گرێبەستەکە دەچێتە دەرەوەی یاسا و یاریدەدانی یاریزانێک بۆ یانەیەک تاوەکو لە ڕووی داراییەوە گزی لە سیستەمەکە بکات و گرێبەستی زیاتر ئەنجام بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامه‌ی ئاس: هالاند و دۆرتمۆند له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردووه‌

هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌یه‌وه‌ سه‌رنجی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپای ڕاکێشاوه‌ و له‌باره‌ی مانه‌وه‌…
Total
0
Share