دادگای باڵای فیدراڵی: یاسای نەوت و گازی هەرێم نادەستوورییە

بڕیارەكە دەرچووە و بواری تانەلێدان و پێداچوونەوەی نییە، هەرێمی كوردستان ‏تەنها دەروازەی جێبەجێكردنی لەبەردەمدایە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.

دادگای باڵا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە.

ئەمەش دوای ئەوەی دادگاكە لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێكردنی دۆسیەی (59 فیدراڵی) تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم لە دەرەوەی ڕەزامەندیی حكومەتی ناوەند دەستپێكرد.

دادگاكە دەسەڵاتی شیكردنەوەی دەستوور و، ڕەتكردنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی هەیە، بڕیارەكانی قابیلی تێهەڵچوونەوە نییە.

دەقی بڕیارەكەی دادگا:

ئەرکەکانی دادگای فیدراڵی بریتییە لە، چاودێریکردنی دەستووریبوونی یاسا و پەیڕەوە بەرکارەکان، لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور، یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی لە جێبەجێکردنی یاسا فیدراڵییەکان و بڕیار و پەیڕەو و ڕێنماییەکان و ئەو ڕێوشوێنانەوە دێنە ئاراوە کە دەسەڵاتی فیدراڵی دەریاندەکات، یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمەکان و پارێزگاکان و شارەوانییەکان و ئیدارە خۆجێییەکان ڕوودەدەن، یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان ھەرێمەکان و پارێزگاکاندا دێنە ئاراوە، یەکلاییکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سەرکۆمار، سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان دەکرێن لەگەڵ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەروەھا یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیی لەنێوان دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری ھەرێم و پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە چوارچێوەی ھەرێمدا و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیی لەنێوان دەستەی دادوەری ھەرێمەکان، یان پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە چوارچێوەی ھەرێمدا.

بەپێی ئامارێک، دادگاكە لەوەتەی دامەزراندییەوە لە ساڵی 2005 تائێستا، دوو هەزار و 227 دۆسیەی یەکلاییکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەدرێتە ئیدارە سەربەخۆکان

بابەتی دواتر

ژنێك بەتۆمەتی بەچەقۆ هێرشكردنەسەر ژنێكی دیكە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
Total
0
Share