هەولێر.. گەنجێك لەلایەن براكەیەوە لەسەر قەرزاری كوژرا

لە هەولێر گەنجێك كوژرا و پۆلیسی شارەكە دەڵێت، لەلایەن برایەكی خۆیەوە و لەسەر پارە و قەرزاری بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە كە لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان رووداوێکی کوشتن روویداوە.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت کەسێک بەناوی (رابەر ج.ع.) تەمەن (27 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب.ج.ع.) لەسەر کێشەی پارە و قەرزاری بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، هێزەكانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share