ئەو كەسەی خۆی دەكردە “دادوەر و پزیشك و پارێزەر” سزادرا

دادگای كەرخ سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەسەر تۆمەتبارێكدا سەپاند بەهۆی خۆكردنە كەسانی فەرمی و ساختەكردنی بەڵگەنامە و دروستكردنی پێگەی ناڕاست.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانی كەرخ سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی دەرهەق بە تۆمەتبارێك دەركردووە بەهۆی تاوانی خۆكردنە دادوەر و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هەروەها پارێزەر و پزیشك.

دەشڵێت، تۆمەتبار، كە ناوی نەهێنراوە، لەهەمان كاتدا “لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەژماری ناڕاستی كردووەتەوە و تیایدا وێنەی خۆی وەك پزیشك بڵاوكردووەتەوە”.

“تاوانبار كە خۆی كردووەتە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و پزیشك و پارێزەر، چەندین باج (ناسنامەی)ی ساختەی پێگیراوە”، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی ئەنجومەنەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مۆبایلەكەیدا نامەیەكی هەڕەشەئامێز هەبووە كە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی یەكێك لە بانكەكان نێردراوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەستكەوتی كەسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: 290 کاندیدی هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، 290 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجەکانەوە دوورخرانەوە. .کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
Total
0
Share