كازمی و سەدر لە نەجەف كۆبوونەوە

موقتەدا سەدر و مستەفا كازمی

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر كۆبووەوە.

دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی داخراو لەنێوان مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە حەنانە-ی شاری نەجەف ئەنجامدراوە.

دەستەكە هیچ زانیارییەكی دیكەی سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

بەڵام لە ڕاگەیەندراوەكەدا دروشمەكەی ئەمدواییەی سەدر “نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی، حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی” دووپاتكردووەتەوە.

كۆبوونەوەكە پاش سەردانێكی ئەمڕۆی كازمی دێت بۆ نەجەف و بەشداریكردنی لە مەراسیمێكی تایبەت بە یادی لەدایكبوونی ئیمام عەلی كوڕی ئەبوتالیب لەو شارە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ژنێك بە كوژراوی گەیەندرایە پزیشكی دادوەریی ڕانیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share