کەشناسیی هەرێم کاتی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات لە دواى نیوەڕۆ، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مامناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکاندا دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما وئەگەرى تەرزەبارین هەیە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ، لە دواى نیوەڕۆ و ئێوارەدا بارانبارین کەمدەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەلایەن دوو پەرلەمانتاری یەكێتی و گۆڕانەوەیە
بەڵگەی دروستكردنی كێشەی غاز ڕادەستی دادگای دەسپاکی كرا

دوو پەرلەمانتاری كوردستان شاهێدییان لەسەر بردنەدەرەوەی غاز و دروستكردنی كێشەی كەمی غاز دا و پەرلەمانتارێك دەڵێت، بەڵگەی پێویستمان…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی…
Total
0
Share