وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێ مووچه‌ى مانگى ڕابردووى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگى ڕابردووى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەشدەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابه‌شكراوه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌ به‌هه‌مان میكانیزمى پێشووه‌ و ڕۆژانى داهاتووش به‌رده‌وامى ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، وه‌زاره‌تى دارایی له‌ 25ى مانگه‌وه‌ دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ى فەرمانبەران كردووه‌ و تائێستاش چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان پێدراوه‌.

بابەتی پێشتر

پاریس لە کڕینی مێسی-دا هەڵەیکردووە؟

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رزیى "تێكه‌ڵه‌"ى قه‌ده‌غه‌كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه‌ له‌ خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه‌…
Total
0
Share