وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌رزیى “تێكه‌ڵه‌”ى قه‌ده‌غه‌كرد

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، تێکەڵکردنی ڤۆڵتارین و دیکادرۆن لە یەک سرنجدا کە بە “تێکەڵە” ناسراوە، قەدەغەیە، چونكە وەك دەڵێت، مەترسیی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ نووسراوێكدا كە ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستیی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى كردووه‌، بڕیاریداوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی دەرزیی “تێکەڵە”.

هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌، تێکەڵکردنی ھەردوو ئەمپوڵی دەرمانی “ڤۆڵتارین و دیکادرۆن” لە یەک سرنجدا کە لەناو خەڵکیدا بە “تێکەڵە” ناسراوە، قەدەغەیە، ئەویش بەھۆی ئەو زیان و کاریگەرییە تەندروستییە مەترسیدارانەی کە لێی دەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان خاوەنی ژێرخانێكی بەهێزی گازە و دەبێت مامەڵەیەكی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوو دیداری جیاوازدا لە واشنتن لەگەڵ هەریەك لە ئامۆس هۆچستاین،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر خەڵاتكردنی سزادراوێك دەدات كە لە زیندانەوە بڕوانامەی بەدەستهێناوە

وەزارەتی كار دەڵێت، كاری ئەوان بەرامبەر سزادراوان چاكسازی و شیاندنەوەیە و دەشڵێت، جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لە دەسەڵاتی ئەواندا…
Total
0
Share