مامۆستایەک گورچیلەیەکی خۆی بە خوێندکارێک دەبەخشێت

نەخۆشخانە

لە هەڵوێستێکی مرۆیی نایابدا، مامۆستایەکی سعودی لە ناوچەی جازان گورچیلەیەکی خۆی بەخشیوە بە خوێندکارێک بۆ ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات، دوای ئەوەی ساڵانێک بووە بەدەست سستیی گورچیلەیەوە ناڵاندوویەتی.

بەپێی ڕۆژنامەی “تواصل”ـی سعودی، هاووڵاتیی موعید موجرەبی وتوویەتی کوڕی براکەی، کە ناوی ئەحمەدە، خوێندکاری پۆلی سێی ناوەندییە و ساڵانێکە بەدەست نەخۆشیی سستیی گورچیلەیەوە دەناڵێنێت.

موجرەبی وتوویەتی کە براکەی لەگەڵ کچەکەی، کە تەمەنی هەشت ساڵە لە ئەمریکان، ئەویش بۆ ئەوەی چارەسەری سستیی گورچیلەی کوڕەکەی بکەن.

باوکەکە چیتر نەیتوانیووە کە ئاگای لە دۆخی کوڕەکەی بێت و گەڕاوەتەوە سعودیە و منداڵەکەی لەلای خێزانەکەی و خزمەکانی بەجێهێشتووە تاکو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت چاودێری بارودۆخی بکەن و ئەویش بچێت بە دوای کەسێکدا بگەڕێت کە گورچیلەی ببەخشێت.

مامی کوڕەکە وتووشیەتی، “لە مامۆستا حەسەن بن محەممەد حەسەن جەوامییەوە تەلەفۆنێکمان بۆ هات، کە هاوڕێی باوکی ئەو منداڵەیە کە تووشی سستیی گورچیلەکانی بووە، دڵنیای کردینەوە کە ئارەزووی لییە یەکێک لە گورچیلەکانی بە ئەحمەد ببەخشێت”.

مامەکە زیاتر لەسەر ڕۆیشت و وتی، “دەستبەجێ دەستکرا بە پشکنینی پزیشکیی چڕوپڕ بۆ مامۆستاکە، بەپێی پشکنینەکانی تاقیگە دەرکەوت گورچیلەی مامۆستاکە شیاوە بۆ گورچیلەی نەخۆشەکە و خستمانە ژێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووەوە”.

مامی خوێندکارەکە دەشڵێت، “ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی مامۆستاکە بۆ خۆی هیچ مایەی سەرسووڕمان نەبوو، ئەو پەرۆش بوو تەندروستیی خوێندکارەکە وەک ئەوەی منداڵی خۆی بێت”.

بەپێی قسەی ڕۆژنامەکە مامۆستاکە و خوێندکارەکەش لەژێر وردبینیی پزیشکیدان، بۆ ئەوەی تاکو ماوەیەک چاودێریی باری تەندروستیی هەردووکیان بکەن.

بابەتی پێشتر

شەرابێک بە ناوی کوردستانەوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

6 ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە خواردنەوە گازییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share