شەرابێک بە ناوی کوردستانەوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەفرۆشرێت

وێنەی شەرابی “کوردستان”

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەوباسی ئەوە هەیە، شەرابێک بە ناوی “کوردستان”ـەوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەفرۆشرێت و لەسەر کاغەزی سەر بوتڵەکەی، نەخشەی کوردستانی گەورە بە بۆڵە ترێیەک نەخشێنراوە.

ڕۆژنامەنووسێکی کوردی ئێزیدی، بەناوی ئەریا ژەمۆ، کە لە ئەوروپا دەژی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە زنجیرەیەک تویتدا باسی لە شەرابەکە کردووە و لە یەکەم تویتدا نووسیوویەتی، “با ئەم شارەبەتان پێ بناسێنم”.

ژەمۆ دەڵێت، “پێش هەموو شتێک ئەم شەرابە لە سەدا سەد فەڕەنسییە و کوردی نییە، بەلام شەرابێکی خۆشە”.

“بەرهەمهێنەرەکەی ناوی کوردستان وەک ماڕکەیەک تۆمارکراوە…ئەگەرچی پرسیاری لەسەرە ئاخۆ دەتوانێت لەڕووی ئیتکییەوە ئەم کارە بکات یاخود نا”.

باس لە هەوڵێکیش دەکات بۆ فرۆشتنی “بیرەی کوردی”، بەڵام بە وتەی ژەمۆ سەدلەسەد لە فەڕەنسا دروست دەکرێت و تەنها کاغەزەکەی لەسەری نووسراوە کوردی.

ئەریا لە کۆتا تویتویدا دەڵێت، “پێم وابێت جارێکی دیکە دەرفەتم بۆ ناڕەخسێت بیخۆمەوە، چونکە “کوردستان” نابێت بکرێتە ماڕکە و هیچ شتێکی کوردیشی تێدا نییە”.

بابەتی پێشتر

دەرمانخانەی شیعر؛ ئەو شاعیرەی لەجیاتیی حەب پێشنیازی شیعر بۆ 'نەخۆشەکان' دەکات

بابەتی دواتر

مامۆستایەک گورچیلەیەکی خۆی بە خوێندکارێک دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share