دەرمانخانەی شیعر؛ ئەو شاعیرەی لەجیاتیی حەب پێشنیازی شیعر بۆ ‘نەخۆشەکان’ دەکات

زۆرینەی ئەو کەسانەی سەردانی یەکەمین دەرمانخانەی شیعری جیهانیان کردووە بە دوای یارمەتی و دەرمانێکەوە بوون بۆ هێورکردنەوەیان، لە کاتێکدا ژیانی مۆدێرن فشاری زۆری خستووەتە سەریان و ڕەتاندوونی.

دەرمانخانەی شیعر لە شارۆچکەی شرۆپشایەرە لە ئینگلاند، ئەم بزنسە منداڵی مێشکی شاعیری ئینگلاندی “دیبۆرا ئالما”یە کە لەجیاتیی حەب و دەرمان، شیعر بۆ “نەخۆشەکان”ی پێشنیاز دەکات.

خاتوو ئالما، کە خۆیشی شاعیرە، کتێبەکان بەپێی “میزاج” ڕێکدەخات، لەبەرئەوەی بڕوای وایە شیعر دەتوانێت لە ئازاری دەردی هەستوسۆز و شەکەتی و فشار و دڵی شکاو کەم بکاتەوە.

ئالما وۆرکشۆپی شیعر و ڕاوێژکاریی شیعری بەڕێوە دەبات، “نەخۆشەکان”ی بانگهێشت دەکات بۆ ژووری ڕاوێژکاری، زنجیرەیەک پرسیاریان لێدەکات و دواتر بەوریاییەوە شیعرێکیان بۆ “پێشنیاز” دەکات.

ئەڵما وتوویەتی، “من پێموایە، ئەگەر لەو کارەی دەیکەم کارامەییەک بوونی هەبێت، ئەوە هەڵبژاردنی شیعری گونجاوە بۆ کەسی گونجاو، ئەویش دوای ئەوەی قسەیان لەگەڵ دەکەم و کەمێک دەیانناسم”.

“کاتێک شیعرێک بە کەسێک دەدەم، دەبێتە هیی ئەوان و ئیتر خۆیان خاوەندارێتی لێدەکەن – بە دەرگای سەلاجەکەیانەوەی دەلکێنن و ئیدی بەو جۆرە دەبێتە هۆی ئاسوودەی و بووژانەوە و زۆر شتی دیکەشیان”.

خاتوو ئالما چەندان ساڵ ئیشی لەسەر شێتۆکەیی نەخۆشەکانی کردووە و بینیویەتی “چۆن شیعر دەتوانێت میزاجی کەسێک بگۆڕێت و چۆنیش خەڵکی حەزیان لێیە بەوریاییەوە گوێیان لێبگیرێت، ئەوەندە بەوریایی کە شتەکانیان بنووسیتەوە و بەها بۆ ئەو قسانە دابنێیت کە ئەوان دەیانڵێن”.

پاشان لە “چرکەساتێکی شێتانە”دا بیرۆکەی کڕینی ئەمبوڵانس بە خەیاڵیدا دێت و دەیکڕێت، بەم جۆرە دەبێتە “شاعیری فریاگوزار” و بە تەواوی شارۆچکەکەدا دەسووڕێتەوە و لە دوای ئەمبووڵانسەکەیەوە، شیعر بۆ نەخۆشەکانی پێشنیاز دەکات.

بڕوای بەوەیە کە فۆڕمی هونەر “دەتوانێت زۆر شت بکات، دەکرێت پەیوەندییەکی گیانیبەگیانی دروست بکات لەگەڵ کەسێک کە بەر لەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆ ببەستێت بە کێشەدا تێپەڕیوە و لەڕێیەوە لێی دەرباز دەبێت، دەکرێت نوێژ و نزا بێت، دەکرێت نەفرەت بێت، دەکرێت شیعرێکی عاشقانە یان جادوویەک بێت”.

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەڵگە لەبەردەستە لەسەر ئەوەی هونەر کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە، لەبارەی “دەرمانخانەی شیعر”یش بڕوایان وایە هەڵبژاردنی شیعری گونجاو بۆ کەسی گونجاو دەکرێت جیاوازییەک دروست بکات.

بابەتی پێشتر

سەربازێک بە یارمەتیی چەند دەبابەیەک داوای هاوسەرگیری لە کچێک دەکات

بابەتی دواتر

شەرابێک بە ناوی کوردستانەوە لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینریکی لە بەرازیلەوە نزیکە

لویس ئیریکی ئیسپانی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەى پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى بەرازیل بگرێتە دەست. هەڵبژاردەى بەرازیل لە مۆندیالی 2022دا…
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە ڤاکسینی دارایی وەردەگرێت

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی بەرشلۆنە یەکێک لە گەورەترین بۆندەکانی سپۆنسەریکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە…
Total
0
Share