چوو بۆ ئاهەنگگێڕان، هاوژینەكەی کوژرا !‏

ئیڤان تۆرێس، یاریزانی یانەی کلەپ ئۆڵیمپیای پاراگوای، لەگەڵ هاوژینەكەی بەناوی ‏کریستینا ڤیتا ئاراندا چوون بۆ کۆنسێرتێک، بەڵام بەهۆی پێکدادانی چەکدارییەوە ‏هاوژینەكەی کوژراوە.‏

لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکەدا پێکدادانی چەکداری لەنێوان دوو مافیادا ڕوویداوە، ‏سەرەڕای ئەوەی خێزانی تۆرێس هیچ پەیوەندییەکیان بە کێشەکەوە نەبووە، بەڵام ‏هاوژینەكەی تۆرێس فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و ڕاستەوخۆ گیانیلەدەستداوە، ‏هەروەها چوار کەسی دیکەش لەهەمان پێگە و ساتدا کوژراون.‏

جگە لەوەی تۆرێس یاریزانێکی باشی وڵاتەکەیەتی، کریستینای هاوژینیشی مۆدێلێکی ‏بەناوبانگە و خاوەنی سێ منداڵن، لەئێستادا تۆرێس تووشی شۆک بووە و لە نەخۆشخانە ‏چارەسەر وەردەگرێت.‏

تۆرێس لە یانەی ئۆڵیمپیا ئاسانسیۆنی پاراگوایی یاریدەکات، تەمەنی 30 ساڵە، لە هەردوو ‏پێگەی بەرگری باڵی چەپ و باڵی هێرشبەری چەپدا یاریدەکات.‏

بابەتی پێشتر

عێراق.. تائێستا 47%ی ناوچەكانی بەمینچێندراو پاكنەكراونەتەوە

بابەتی دواتر

پەكەكە: هاوپەیمانی لەگەڵ ئەكەپە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادیی کورد ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

ئەستێرەی وێڵزی، گاریس بەیل بە درێسی یانەی لۆس ئەنجلسەوە ناسناوی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا…
Total
0
Share