ئەنچیلۆتی پێکهاتە و سیستەمی ڕیاڵ مەدرید دەگۆڕێت

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە گۆڕینی پلانی تیپەکەی دەکاتەوە.

ئیدن هازارد، مارکۆ ئاسێنسیۆ، ماریانۆ دیاز، کەریم بنزیمە یانەی شاهانەیان جێهێشت، بێلینگام، فران گارسیا، خوسێلۆ و ئیبراهیم دیاز گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی  “AS”ی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی بەنیازە سیستەمی یاریکردنی پێکهاتەی شاهانە لە 4-3-3ی دڵخوازیەوە بۆ پلانی 4-3-1-2 بگۆڕێت.

پێکهاتەکە بەپێی توانستی بێلینگام و یاریزانە نوێیەکان بونیاد دەنرێت، بە جۆرێک کە ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ لە هێڵی هێرشبردن یاری بکەن، جود بێلینگام لە پشتیانەوە وەک ڕەخسێنەری گۆڵ جموجۆڵ بکات.

بەپێی ڕۆژنامەی  “AS، پێکهاتەی سەرەکیی ڕیاڵ بۆ وەرزی 2023/2024 بەم جۆرە دەبێت:

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگری: فران گارسیا، ئالابا، میلیتاو، کارڤاخال

ناوەند: چوامینی، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی

ڕەخسێنەر: بێلینگام

هێرشبەر: ڤینیسیۆز، ڕۆدریگۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی 2023/2024
بابەتی پێشتر

گوندۆگان شێوازی بارسا دەگۆڕێت و دوو یاریزان زەرەرمەندن

بابەتی دواتر

گۆشتی مریشک بەبێ هەبوونی مریشک چۆن بەرهەمدەهێنرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share