دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە پڕۆژەکانیان بینراون و هەڵبژێردراون.

دامەزراوەی ڤیم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ناوی کارسازان ڕایگەیاندووە، “لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەپرسیارێتیی بەرامبەر بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ تاکەکان، سوودوەرگرتن لە توانای ئەو گەنجانەی دانەمەزراون و بیرۆکەی گونجاویان هەیە بۆ پێشخستنی ئابوریی وڵات، دامەزراوەی ڤیم بۆ جاری دووەم پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووکی ڕاگەیاند”.

پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک بریتییە لە پشتگیریی کارگێڕی و دارایی بۆ ئەو کارسازانەی خاوەنی بیرۆکەیەکی نوێ و داهێنەرانەن، بەڵام بەهۆی بەربەستێکەوە ناتوانن ببنە خاوەنکار و پەرە بە تواناکانیان بدەن. لەم پرۆگرامەدا کارسازان بەشداریی چەندین پرۆگرام و ڕاهێنانی تایبەت دەکەن سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کار تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە کارەکانیان بەڕێوەبەرن و کاڵا و بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی کوردستان ساغبکەنەوە.

بۆ ئەم وەرزەی پرۆگرامەکە زیاتر لە سێ هەزار و 100 فۆرمی بەشداریکردن لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوکەوە بۆ دامەزراوەی ڤیم نێردراون، دوای جیاکردنەوەی فۆرمەکان و هەڵبژاردنیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی سەرکەوتنی پڕۆژەکە و گونجان لەگەڵ بارودۆخی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، یارمەتیدانی ژێرخانی ئابوری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لەڕێگەی پڕۆژەکانەوە، دامەزراوەی ڤیم ناوی ئەو کارسازانە ڕادەگەیەنێت کە پڕۆژە و بیرۆکەکانیان لەلایەن پرۆگرامەکەوە پشتگیریدەکرێن.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

 

بابەتی پێشتر

چاڤی نهێنیی پارچە كاغەزەكە و ئاماژەكەی ئاراوخۆی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

ماسیمۆ ئالێگری: "ئینتەرمیلان لە یۆڤانتۆس بەهێزترە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share