بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، “کارکردن لە پرۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە”.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، بە بەرنامەیەکی تایبەتەوە کار لەسەر کۆمەڵێک سێکتەری گرنگ دەکەین کە سێکتەرە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان لە پێشینەن، چونکە ئێستا کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵا وەستێندراوە.

باسی لەوەشکرد، “ژمارەی یەکە نیشتەجێبوونەکان هێندەی پێداویستیی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانە و رەزامەندییان هەیە”.

وتیشی، دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەمیشە کاریگەری لەسەر سەرجەم سێکتەرەکان هەیە و دەبێت، بەو پێیەی ژمارەی مووچەخۆر لە هەرێم زۆرە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share