سەرچاوەیەکی تایبەت: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا مووچە دەنێردرێت

بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نێردرا، لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی مانگی 10 خەرجدەکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات.

وتیشی، تەنانەت ئەگەر کاتی دابەشکردنی مووچە بکەوێتە پشووی سەری ساڵیشەوە، ئەوا پرۆسەکە ناوەستێت و سەرجەم بانکەکان لە ئەرکدا دەبن.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی 10ـی، رادەستی بەغداد کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست

مەزڵوم عەبدی ڕیادەگەیەنێت، وەک هەسەدە، لە ڕێگەی سلێمانییەوە پەیوەندییە سەرەتاییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان ڕێکخست. مەزڵوم عەبدی، فەرماندی هێزەکانی سوریای…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share