پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، لە چێوەی کار و چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەرواری 1/1/2022تا 6/2/2022، 98 تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکران.
له ڕاگهیهندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى ئاماژهى بهوه كردووه، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەو تۆمەتبارانە ئەنجامدا کە داواکراوبوون لەلایەن دادگاوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا 98 تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
ڕوونیشیكردووهتهوه، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ( 443, 444,446, 452, 289, 298, 295, 281, 279 ) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون.
له بهشێكى دیكهى ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، هەر لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلى جۆری سێ تایەیی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایەیی دزراودا.