ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی کورد لە ئیستانبول کاتێک گۆرانی کوردی دەوت دەستگیرکرا

هونەرمەندێکی کوردی باکوری کوردستان بەناوی “سەروەر تێمراک” کە بە “سیوارۆ” ناسراوە هەمیشە لە شەقامە گشتییەکاندا بە سازەکەیەوە گۆرانی دەلێت، بەڵام دوێنێ لەلایەن پۆلیسەوە لە ئیستانبول دەستگیرکرا.

سەروەر لەسەر دەستگیرکردنەکەی دەڵێت، “کاتێک لە شەقامی کادیکۆی لە ئیستانبول گۆرانیم دەوت لەلایەن پۆلیسی مەدەنییەوە دەستگیرکرام و تا ئێستاش ئامێرەکانم لای ئەوانە”.

ئەگەرچی هونەرمەندە کوردەکە ئاشكرای نەکردووە کە بۆچی دەستگیرکراوە، بەڵام کاردانەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە ئەو هونەرمەندە لەسەر گۆرانییەکانی دەستگیرکراوە، کە ئەوەش هەنگاوێکە بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە کەرکوک ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک تەواوکراون. عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی…
Total
0
Share