(NBA) واریەرز بە جیاوازیی دوو خاڵ لە لەیکەرزی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد.

گۆڵدن ستەیت واریەرز بە جیاوازیی دوو خاڵ (117-115) بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لەنێو کێبڕکێکانی جەمسەری خۆرئاوا هیوای بۆ گەڕایەوە.

لە یارییەکەدا کلای تۆمسۆن توانی 16 خاڵ لە چارەکی چوارەمدا تۆماربکات، کۆی گشتیی خاڵەکانیشی گەیاندە 33 لە هەمان یاریدا کە یەکێکە لە بەرزترین ئاستەکان، لەبەرامبەردا ستیفان کوری 24 خاڵ و هەشت ڕیباوندی تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ترەیڵ بلایزەرز 112-103 نیکس

پیلیکانز 114-124 سپێرز

هۆرنێتس 118-125 گریزلیز

ویزاردز 110-123 کینگز

فیلادلفیا 103-93 کاڤالێرز

ڕاپتەرز 109-110 ناگێتس

هیت 115-111 نێتس

بوڵز 106-101 ساندەر

ماڤرێکس 97-99 کلیپەرز

سەنز 132-105 ماجیک

بابەتی پێشتر

جیهاد دڵپاک

بابەتی دواتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا تەنانەت لەسەر دوو نووسەریش ناكۆكن و لە ململانێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیمیۆنی هەڕەشە دەکات

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەڵێت ئامانجی وەرزی نوێ بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە. سیمیۆنی دەڵێت تیپەکەمان بەهێزکردۆتەوە و ئێستا خاوەنی…
Total
0
Share