(48) کاتژمێری داهاتوو بۆ ئاراوخۆ قورسترینە

ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە هیوای لەدەستنەداوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ستافی پزیشکیی ئورۆگوای بڕیار لە بەشداریکردنی دەدەن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

بەرگریکارەکەی بەرشلۆنە لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆ کراوە، پزیشکی تایبەت و ستافی پزیشکیی یانەی بەرشلۆنە و ئورۆگوای پێیانوایە قورسە بتوانێت تاوەکو دەستپێکی مۆندیال قۆناغی چارەسەر تێپەڕێنێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی “ڕیلێڤۆ”ی ئیسپانی کەوتووە، ئاراوخۆ بێهیوا نەکراوە و چانسی ئەوەی هەیە لە پێکهاتەی ئورۆگوای ناونووس بکرێت.

تۆڕی “ڕیلێڤۆ” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، کە لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئەم دۆسییەیە لەلایەن پزیشکانەوە یەکلاییدەکرێتەوە و دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی جەستەیی گرنگ، بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنان: پێویستە گۆڕانكاری لە كار و چالاكییەكاندا بكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربیی لەندەنی لە چێڵسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی…
Total
0
Share