لە ئۆكرانیا زیاتر لە پێنج هەزار ڕەوەندی عێراقی هەن، وەك ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە و “بۆ هەر ئەگەرێكی شەڕ و ئاڵۆزی، ڕێكار گیراوەتەبەر”.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، وەزارەتەكە بەگرنگییەوە لە دۆخی ڕەوەندی عێراقی لە ئۆكرانیا دەڕوانێت، بەشێوەیەك كە سەلامەتییان پارێزراو بێت لەم دۆخە تایبەتمەندەدا.
سەحاف ژمارەی ڕەوەندی عێراقیی لە ئۆكرانیا بە زیاتر لە پێنج هەزار و 500 كەس مەزەندەكردووە، “باڵیۆزخانەی عێراق لە پەیوەندییدایە لەگەڵیاندا و بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك و ژمارە تەلەفۆنێك تەرخانكراوە بۆ پەیوەندی”.
ئەمە جگە لەوەی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی باڵیۆزخانە و كارمەندەكانی، چەند هەنگاوێك گیراونەتە بەر.