چۆن پارێزگاری لە قژت دەکەیت لە زیانەکانی ئاوی مەلەوانگەکان؟

 

ئاوی مەلەوانگەکان ڕێژەیەکی زۆر کلۆری تێدایە بۆئەوەی ڕێگربێت لە بوونی بەکتریا تێیدا، ئەوەش زیانی زۆر بە قژ دەگەیەنێت لەکاتی مەلەکردندا، هۆکارە بۆ هەڵوەرین و شکانی تاڵەکانی قژ.

دەکرێت بە ئەنجامدانی چەند هەنگاوێک کاریگەرییە خراپەکانی ئاوی مەلەوانگەکان لەسەر قژ کەمبکرێتەوە:

یەکەم: شتنی قژ پێش و دوای مەلەکردن

کلۆر زەیتی سروشتیی قژ و پێکهاتە سروشتییەکانی دەبات، ئەوەش وادەکات قژەکە وشکببێتەوە و بشکێتەوە، بۆیە پێویستە قژت بەرلە مەلەکردنی بشۆیت تاوەکو قژ ئاوەکە بەتەواوی هەڵدەمژێت و ڕێگردەبێت لە مژینی کلۆری ناو ئاوی مەلەوانگەکە، هەروەها دوای مەلەکردن دەبێت بە شامپۆ و ئاوی پاک قژ بشۆردرێت.

دووەم: بەکارهێنانی زەیتە سروشتییەکان وەک چینێکی پارێزەر بۆ قژەکەت

بەکار‌هێنانی زەیتە سروشتییەکان وەک چینێکی پارێزەر لە کلۆر و ماددە زیانبەخشەکان کاردەکات.

سێیەم: بەکارهێنانی کڵاوی تایبەتی مەلەکردن

پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی قژت بکە بە بەکارهێنانی کڵاوی مەلەکردن لەجۆری باش و کوالێتی بەرز.

چوارەم: قژت کۆبکەرەوە و بەبەرزی بیبەستە

بەستنی قژ بەشێوەی کێک بەبەرزی هۆکارە بۆ کەمتر هەڵمژینی کلۆر و بەرکەوتنی بەو ماددە زیانبەخشە ئەوەش دەبێتە پارێزەرێک بۆ قژەکەت لە کلۆری ئاوی مەلەوانگەکان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاجوانی نوێی عێراق دیاریکرا

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو نۆیەم مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا شاجوانی نوێی عێراق هەڵبژێردرا کە…
Total
0
Share