خشتە و کاتی یارییەکانی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئاشکراکران

ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا بەفەرمی خشتە و کاتی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “کۆپا دی ئیتاڵیا”ی ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی رایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا، ڕێکەوتی (1/3)ی ئەمساڵ یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لەنێوان یانەکانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە یاریگای سان سیرۆ ئەنجامدەدرێت.

یارییەکی دیکەش کە دەکەوێتە نێوان یوڤانتۆس و فیۆرنتینا، لە یاریگای ئارتیمۆ فرانکی ڕێکەوتی دووی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێت.

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کات و وادەی یارییەکانی گەڕانەوە نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، لە 20 و 21ی مانگی نیسانی داهاتوو یارییەکانی گەڕانەوە سازدەکرێن.

لە جامی ئیتاڵیا، یانەکانی میلان، ئینتەر میلان، یوڤانتۆس و فیۆرنتینا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکردووە، بەپێچەوانەی قۆناغەکانی دیکە کە بە یەک ڕووبەڕووبوونەوە یەکلاییکرانەوە، یارییەکانی قۆناغی داهاتوو بە یاریی چوون و گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پێشتر

دیپای لە یەک حاڵەتدا بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت

بابەتی دواتر

وردەكاریی كاركردنی هەواڵگریی ئێران لە توركیا ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share