لەكاتێكدا ژمارەیەك لە توێژینەوە جیاوازەكان سەرنجڕاكێشانی ئافرەت لەلایەن پیاوانەوە دەگێڕنەوە بۆ “شێوەی ڕوخسار و هەندێك تایبەتمەندی پیاوانە” لەگەڵ شێوەی جەستەی “ماسولكەیی”، توێژینەوەیەك بەمدواییە كلیلێكی دیكەی سەرنجڕاكێشانی پیاوان و ئافرەتان ئاشكرادەكات كە ئەمیان پەیوەندیدارە بە لەبەركردنی جۆرێك لە ڕەنگەكان.
لە هەندێك لە وێنەكاندا پیاوەكان جلوبەرگی ڕەنگ سوریان لەبەردابوو، لەكاتێكدا ئەوانی تر رەنگەكانی تریان پۆشیبوو، دواتریش توێژەران ژمارەیەك پرسیاریان لە بەشداربووانی توێژینەوەكە كرد لەوانە (ئەم كەسە تا چەند سەرنجڕاكێشە بەلای تۆوە؟) و پاش شیكردنەوەی كاردانەوەی بەشداربووان، توێژەران بۆیان دەركەوت لەبەركردنی ڕەنگی سور ئاستی سەرنجڕاكێشانی كەسەكە زیاتر دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە ئەوەی وا دەكات ڕەنگی سور بۆ بەرامبەرەكەی زۆر سەرنجڕاكێش بێت ئەوەیە كاتێك ئافرەت لەبەری دەكات، گرێیدەداتەوە بە خۆشەویستی و سۆز.
هەركاتێكیش پیاوان ڕەنگی سور دەپۆشن، دەبنە هەڵگری پەیامێكی عاتیفی و لە هەمان كاتدا تا ڕادەیەك گرێدراو، بەهۆی ئەوەی وێنای هێز و دەسەڵاتی كێبڕكێكردنی پێدەبەخشێت.