سبەینێ نمەباران لە هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم پێشبینییكردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەكان بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاتر دەبێت.
بۆ سبەینێش نمەباران لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بارینی بەفریش بۆ هەردوو ڕۆژەكە تەنها بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینیی كردووە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە دواینیوەڕۆی سبەینێ هەینییەوە دەبێتە نیمچەهەور.