گۆڕاوی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە وڵاتێكی نوێ دەركەوت

(BA.2) لەئێستادا بووەتە زنجیرەی زۆر بڵاو لە باشووری ئەفریقا

زنجیرەی نوێی كۆرۆنا (BA.2)، كە گۆڕاوی زنجیرەی ئۆمیكرۆن-ە، لە ئەفریقای باشوور بڵاوبووەتەوە، هەروەك لە ژمارەیەك وڵاتی كیشوەری ڕەش تۆماركراوە، وەك ئەوەی سەنتەری ئەفریقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و خۆپارێزی بڵاویكردەوە.

جۆن نكنجاسۆنگ، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە ڕایگەیاند، “زانیاری و تۆمارمان لە ئەفریقای باشوورەوە لەبەردەستدە كە ئاماژەدەدات بەوەی (BA.2) لەئێستادا بووەتە زنجیرەی زۆر بڵاو لە ئەفریقای باشوور”.

ئەوەشی وت، زنجیرەكە لە (مۆزەمبیق، سەنیگال، بۆتسوانا، مۆریشیۆس، كینیا و مالاوی)ش تۆماركراون.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەرەكە ئەگەری بوونی لە ناوچەی دیكەش هەیە، بەڵام تائێستا تۆمارنەكراوە، بەهۆی سستیی سیستمی چاودێری.

زنجیرە نوێیەكە لە بەریتانیا و دانیمارك-یش بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی تایبەتمەندییەكانی (ئۆمیكرۆن)ی تیایە.

بەپێی تۆمارەكانی ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانی، بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەكە زۆر خێراترە لە ئۆمیكرۆن، بەڵام زانایان ڕوونیانكردەوە كە تائێستا هیچ بەڵگەیەك لەوبارەیەوە لەئارادانییە كە بیسەلمێنێت زیاتر توند و مەترسیدارترە.

ڤایرۆسە نوێیەكە گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن-ە، كە ئەویش گۆڕاوی ڤایرۆسی بنەڕەتی كۆڤید-19یە و ساڵی ڕابردوو لە ئەفریقای باشوور سەریهەڵدا و ئێستا بەربڵاوترینە لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

یەكشەممەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ نمەباران بەردەوامدەبێت ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share