شەوی ڕابردوو پاسەوانەكانی شاباز زەمانی-ی گۆرانیبێژ، بەهۆی تەقەكردنەوە، كەسێكیان لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی شاری سلێمانی برینداركردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا زانیارییەكانی لە سەرچاوەكانەوە گواستەوە، شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی ڕێحانە لە سلێمانی، ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی شاباز زەمانی و پاسەوانەكانی ڕێستۆرانتەكەدا دروستبووە و تەقەكراوە.
بەهۆی تەقەی پاسەوانەكانی زەمانی-یەوە كارمەندێكی ڕێستۆرانتەكە برینداربووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی قسەی لەگەڵ بریندارەكە كرد، ڕایگەیاند، تەندروستیی زۆر باشە.
سەبارەت بە ڕووداوەكە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی وتی، دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 11:45ی شه‌وى ڕابردوو له ڕێستۆرانت و كافتریاى ڕێحانه شه‌ڕ و گرژى دروستبوو و لە ئەنجامدا هاوڵاتییه‌ك برینداربوو، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ى پێكردبوو.
ڕوونیشیكردەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه.م.ح.) له‌دایكبووى 1997 به بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونیشى ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى تر له جۆرى ده‌مانچه.