پولیسی دهۆک: چوار کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، کە چوار تومەتباریان بە تۆمەتی دزیکرن دەستگیرکردووە، هەریەکەیان جۆرێک تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.

هێمن سلێمانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، دوو لەو تۆماتبارانەی دەستگیرکراون ماتۆڕسکیلیان دزیوە، یەکێکیشیان 80 کاتۆن خواردنەوەی گازیی دزیوە.

بەپێی ئەوەی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردووەتەوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بڕی 12 ملیۆن دیناری عێراقیی دزیوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاند تۆمەتبارەکان لەدادگای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و ئێستا دەستبەسەرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبووەتەوە و هەوڵدەدرێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنی…
Total
0
Share