فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنای حکومەتی ھەرێمە و کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگاداربکەنەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا هاتووە، “لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید 19ی کردبێت و بە «negative» دەرچوبێت پێش کەمتر لە 72  کاتژمێر، جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەرینەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێئەدەن یا نا، ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە”.

فڕۆکەخانەی سلێمانی لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، “ئەو ھاوڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت، ڕێگەپێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت و ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێنیە، تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵبوونی بۆ ھەرێمی کوردستان”.

فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆمپانیاکانیشی ئاگادارکردووەتەوە بەوەی، بەرپرسن لە پێدانی زانیاریی پێویست بە ھاوڵاتییان، کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشتدەکەن و بەرپرسیارێتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان”.

سەبارەت بە منداڵان تا تەمەن 10  ساڵ، ڕوونکردنەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنمایانە، کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگەپێدان یان ڕێگریکردن لە گەشتكردنی ئەو منداڵانە”.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 140 ئەفغانی لە باکوری کوردستان دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

گڵۆباڵ تایمز: یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە ڤایرۆسی مەیمون B تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share