ڕاپۆرتێك: دیموكراسییەت لە جیهاندا لە پاشەكشەی بەردەوامدایە

پێوەرەكانی دیموكراسییەت پاشەكشەیەكی نوێ لە جیهاندا لە ساڵی 2021دا تۆماردەكەن لە سایەی ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پەتای كۆرۆنا و پشتیوانیكردنی سەركوتكردن، بەجۆرێك تەنها 45%ی دانیشتووانی جیهان لەسایەی ڕژێمی دیموكراسیدا دەژین.

ڕاپۆرتەكە كە لەلایەن (یەكەی ئیكۆنیمیست بۆ بنكۆڵكاری) بڵاوكراوەتەوە كە گرنگی بە شیكردنەوەی زانیارییەكان دەدات و بارەگاكەی لە لەندەن-ـە، دەڵێت، “دۆخەكە وەك ئەوەیە كە لە ساڵی 2020دا هەبووە، واتە تەنها كەمتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لە دیموكراسییەتدا دەژین، ئاراستەكەش بەرەو خراپترە”.

ڕوونیشیدەكاتەوە، “پێنوێنیی ساڵانەی دیموكراسی” ڕووناكی دەخاتەسەر “ئەو ئالنگارییە بەردەوامانەی ڕووبەڕووی دیموكراسییەت دەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا، لەژێر فشاری پەتای كۆڤید و زیادبوونی پشتیوانیكردنی جێگرەوەكانی سەركوتكاری”.

پێنوێنییەكە كە دۆخی دیموكراسییەت لە جیهاندا هەڵدەسەنگێنێت گەورەترین پاشەكشە لە ساڵی 2010ەوە نیشاندەدات، خراپترین ئەنجامیشی تۆماركردووە لەوەتەی بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2006ەوە بڵاودەكرێتەوە.

لە ئەوروپا، ئیسپانیا لە ڕیزبەندیی “دیموكراسییەتی خراپبوو” ڕیزبەندكراوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێكچوونی سەربەخۆیی دادوەرییە تیایدا، بەپێی پێنوێنییەكە. هەرچی سەبارەت بە بەریتانیایە لە ڕیزبەندییەكەدا هاتووەتە خوارەوە پاش ئابڕوچوونەكانی پەیوەندیدار بە پارەداركردنی حزبەكان و ئەوانی دیكە، بەڵام تائێستا لە ڕیزبەندیی “دیموكراسییەتی تەواو”دایە.

لەئێستادا 45.7%ی دانیشتووانی جیهان، واتە كەمتر لە نیوە، لە سایەی سیستمی دیموكراسیدا دەژین، بەپێی پێنوێنییەكە، ئەمەش پاشەكشەیەكی گەورەیە بەراورد بە ساڵی 2020 كە 49.4%ی تۆماركردووە، لەكاتێكدا تەنها 6.4% لە وڵاتانێك دەژین كە خاوەن “دیموكراسییەتی تەواو”ن.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت، “زیاتر لە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان لەژێر حوكمی سەركوتكەرانەدا دەژین، بەشێكی زۆریان لە چین-ن” ئاماژەی بەوەشكردووە كە “چین نەبووەتە وڵاتێكی زیاتر دیموكرات وەك چۆن زیاتر دەوڵەمەند بووە. بەڵكو بەپێچەوانەوە ئازادی تیایدا كەمتر بووەتەوە”.

نەرویج، نیوزلەندا و فنلەندا لە پێشەوەی ڕیزبەندیی دیموكراسییەتدان، لەكاتێكدا كۆریای باكوور، میانمار و ئەفغانستان لە سێ پێگەی كۆتاییدان.

س: AFP + RT

بابەتی پێشتر

ئەو خواردنانەی یارمەتی کەمخوێنی دەدەن

بابەتی دواتر

كڵچدارئۆغڵو: ئەردۆغان نرخی وزە كەمنەكاتەوە، پارەی كارەبا نادەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share