داعش بەنیازە سیناریۆكەی حەسەكە لە عێراق دووبارەبكاتەوە و هێرشبكاتەسەر گرتووخانەیەك

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، زانیارییان لە كامپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە پێگەیشتووە كە داعش پلانی داڕشتووە هێرشبكاتەسەر پارێزگای ئەنبار لە عێراق.

بەپێی میدیای عێراقی، دەزگا ئەمنییەكانی عێراق زانیاریی هەواڵگرییان لەناو كامپەكەوە (كە شوێنی نیشتەجێبوونی كەسوكاری چەكدارانی داعشە) پێگەیشتووە بەوەی ڕێكخراوەكە ئامادەكاریكردووە بۆ ھێرشكردنەسەر گرتووخانەی گرتن و ڕاگواستنی ئەنبار.

“داعش دەیەوێت چەكدارە گیراوەكانی كە لەو گرتووخانەیەدان ئازادبكات و دواتر زنجیرەیەك هێرشبكاتەسەر چەند شوێنێكی ئەمنیی هەستیار”، سەرچاوەكە بەو شێوەیە دواوە.

هۆشداریشی داوە لەوەی داعش بەنیازە سیناریۆكەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە، لە عێراق دووبارە بكاتەوە.

مانگی ڕابردوو داعش هێرشیكردەسەر گرتووخانەی غوێران لە ڕۆژئاوای كوردستان و دوای چەند ڕۆژێك شەڕ و كوژرانی 175 چەكداری داعش و شەهیدبوونی دەیان شەڕڤان و هاوڵاتی، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆنترۆڵكردنی گرتووخانەكەی ڕاگەیاند.

دواتر هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند، بەو بەڵگانەی لە گرتووخانەكەدا جێماون، دەرکەوت کە ئەوە پلانی چەند مانگەی داعش بووە.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵا وادەی پێداچوونەوە بە دۆسیەكەی هۆشیار زێباری دیاریكرد

بابەتی دواتر

سەندیكای هونەرمەندان پشتیوانیی خۆی بۆ ڕەزازی نیشاندەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار گەیشتە ئەمریكا

بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی “ئاو لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوامدا”، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێك…
Total
0
Share