سلێمانی.. بكوژانی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستگیركران

ئەو دوو كەسەی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیان لە بەغداد كوشتبوو، لە سلێمانی دەستگیركران.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به ‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، “دوای به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیی ورد و پشتبەست بە زانیاریی هه‌واڵگیری پەیوەست بە‌ تیرۆركردنی پارێزه‌ر عه‌بدلمونعم ڕه‌شید سه‌لمانی كە یه‌كێك بوو له‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی “جامیعە” لە به‌غداد، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی له ‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا و دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به‌ هاوكاریی ئاسایشی‌ هه‌رێمی كوردستان، توانییان تۆمه‌تبارانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیربكەن كه‌ دوو كه‌س بوون و هەڵهاتبوون بۆ پارێزگای سلێمانی.”

ڕاگەیاندراوەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئاشكراشیكردووە كە لە كاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەدا، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوە كه‌ تاوانی كوشتنه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی پێشتر

هاوسەرەکەی دەمیرتاش ئومێدی بە ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەیە؟

بابەتی دواتر

لەسەر گۆڕینی گەشتی فڕۆکەیەک لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر ڕونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

16 خوێندكار برینداربوون

بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لە پارێزگای…
Total
0
Share