ئەو 20 یاریزانەی زۆرترین لێدانی ڕاستەوخۆیان تۆمارکردووە

جۆنینیۆ پێرنامبوکانۆ، ئەستێرەی پێشووی بەرازیل و یانەی لیۆن باشترین یاریزانی سەدەی 21ــە لە لێدانی ڕاستەوخۆدا، پێش لیۆ مێسی و بێکهام و چەندین لێدەری ناوداری دیکە کەوتووە.

جۆنینیۆی 47 ساڵ لە بواری تۆپی پێدا بە پادشای لێدانە ڕاستەوخۆکان ناسراوە، بەپێی داتاکانی “پۆپ فووت”، ناوبراو لە تەمەنی وەرزشییدا بە لێدانی ڕاستەوخۆ 74 گۆڵی تۆمارکردووە، کە بەرزترین ڕێژەی تۆماری گۆڵە بە لێدانی ڕاستەوخۆ بەدرێژایی سەدەی 21.

لە پلەی دووەمدا یاریزانێکی بەرازیلی دیکە ناوی هاتووە، کە ئەویش ڕۆجێرۆ سینی-ی گۆڵپارێزی پێشووی فلامینگۆ و ساوپاولۆیە، سەرەڕای ئەوەی گۆڵپارێز بووە، بەڵام بەلێدانی ڕاستەوخۆ 59 گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەمەش ڕیزبەندیی گۆڵکارانە لەسەدەی 21 بە لێدانی ڕاستەوخۆ:

  1. جۆنینیۆ (وازیهێناوە) 74 گۆڵ
  2. ڕۆجێرۆ سینی (وازیهێناوە) 59 گۆڵ
  3. ڕۆناڵدینیۆ (وازیهێناوە) 55 گۆڵ
  4. لیۆنێل مێسی (پاریس) 50 گۆڵ
  5. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (مان یونایتد) 47 گۆڵ
  6. دەیڤید بێکهام (وازیهێناوە) 43 گۆڵ
  7. ئەلیساندرۆ دیل پیێرۆ (وازیهێناوە) 37 گۆڵ
  8. ئەندریا پێرلۆ (وازیهێناوە) 30 گۆڵ
  9. ڕۆبێرتۆ کارلۆس (وازیهێناوە) 27 گۆڵ
  10. ویسلی شنایدەر (وازیهێناوە) 26 گۆڵ
  11. هاکان چالهانوگلۆ (ئینتەر میلان) 25 گۆڵ
  12. خوان ڕۆمان ڕیکێلمی (وازیهێناوە) 22 گۆڵ
  13. میرالیم پیانیچ (بەرشلۆنە / بێشکتاش) 21 گۆڵ
  14. ئەلیکساندەر کۆلارۆڤ (ئینتەر میلان) 19 گۆڵ
  15. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (میلان) 18 گۆڵ
  16. دانیال ڤاس (ئەتلەتیکۆ مەدرید) 16 گۆڵ
  17. کریستیان ئیریکسن (برێنتفۆرد) 16 گۆڵ
  18. نینی (ڤاسکۆ دی گاما) 15 گۆڵ
  19. ڕۆبێرت سکۆڤ (هۆفنهایم) 15 گۆڵ
  20. دیمیتری پایێت (مارسیلیا) 14 گۆڵ
بابەتی پێشتر

کریستیانۆ چۆن ڕیجیم دەکات؟ هەرزانترین خواردنەکان دەخوات..

بابەتی دواتر

عێراق 1.2 ملیار دۆلاری داوە بە بەنزین بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share