ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

هیچ گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی پێشکەش نەکراوە، یاریزانەکەش دەڵێت، “لێرە بەختەوەرم.”

دوای ئەوەی چەندین یانەی گەورە هەوڵیاندا تواناکانی بەدەستبهێنن، لەکۆتاییدا ڤیکتۆر ئۆسیمین بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە بە یانەی ناپۆلی-یەوە بەسترایەوە، لە ئێستادا یانە داواکارەکان ئامادە نین 150 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی پێشکەش بکەن.

لەوبارەیەوە یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، “باشترین بڕیارمدا بە یاریکردن بۆ ناپۆلی، لێرە ڕێزم دەگرن و هەمووان خۆشیاندەوێم، بەلای منەوە هیچ شوێنێک لە ناپۆلی خۆشتر نییە و لە خەڵکی ناپۆلی سەرکێشتر نین، منداڵەکانم لێرە گەورەدەکەم و دواتر دەزانن باوکیان باشترین بڕیاریداوە.”

ماڵپەڕی “سکۆر نێت” نووسیویەتی، ئۆریلیۆ دای لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی داهاتووی هێرشبەرە نایجیرییەکەی بەدەستە، بەم نزیکانە بە مووچەی ساڵانەی 4.5 ملیۆن یورۆ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کیریاگۆس لە ویمبڵدن کشایەوە و جۆکۆڤیچ سوودمەندە

بابەتی دواتر

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share