یۆد دۆخ و کارکردنی غودەی دەرەقی و هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی جەستە رێکدەخات و کەمبوونەوەشی مرۆڤ توشی کێشەی تەندروستیی دەکات.
لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی میدیک فۆرم دیارترین نیشانەکانی کەمی یۆدی لە جەستی مرۆڤدا بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:
– بە بەردەوامی هەستکردن بە سەرما.
– ماندوێتی بەردەوام و درێژخایەن.
– وشكبوونی پێست و تووشبوون بە خوران و کێشەکانی قژ.
– قەبزبوون و دابەزینی چالاکی گەدە و قۆڵۆن.
– زیادبوونی لە ناکاوی کێش کە بە هۆی خاوبوونەوەی کرداری زیندەپاڵەوە کالۆرییەکان درەنگتر دەسوتێن.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ مایکرۆگرام یۆد هەیە و ڕۆڵی سەرەکی لە گەشەی مێشكی مرۆڤ و کرداری زیندەپاڵ هەیە و پێکهاتەی سەرەکی غودەی دەرەقییە و کەمی ئەو کانزایەش دەبێتە هۆی تێكچوونی جەستە و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی.