سێ کچە خوێندکاری دەرچووی زانکۆی هارڤاردی ئەمریكی، سکاڵایان تۆمارکرد و قوتابخانەی ئیڤی لیگیان تۆمەتبارکرد بە پشتگوێخستنی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر خوێندکارە کچەکان لەلایەن پرۆفیسۆرێکەوە کە هەڕەشەی لە پیشە ئەکادیمییەکەیان کردووە ئەگەر باسی بکەن.
تۆمارکردنی داوای خوێندکارەکان، بەچەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە زانکۆی هاڤارد مۆڵەتی دا بە جۆن کۆمارۆفی پرۆفیسۆری مرۆڤناسی و شارەزا لە ئەفریقای باشوور، ئەمەش دوابەدوای لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆ لەسەر ڕەفتارەکانی.
مارگەرێت سیزەروینسکی، لیلیا کیلبۆرن و ئامولیا مانداڤا ڕایانگەیاند، بۆ چەندین ساڵ کۆمارۆف “خوێندکارەکانی ماچکردووە و دەستی بۆبردوون بەبێ ڕەزامەندیی خۆیان و هەڕەشەی تێکدانی خوێندنی خوێندکارەکانی کردووە ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕن.”
ئەو سێ خوێندکارە ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەگەڵ خوێندکارەکانی تردا بەرپرسانی هاڤاردیان ئاگادارکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پارێزەرەکانی کامارۆف، کە لە 2012ـەوە پەیوەندیی بە هاڤاردەوە کردووە، ڕایانگەیاندووە، پرۆفیسۆرەکە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.