دوای بڕیارەكەی دوێنێی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە.
دوێنێ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە، دواتر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایانكرد، بڕیاریانداوە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بكەنەوە.
بڕیارەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوە هات، نەتوانرا لە ماوە دەستوورییەكاندا پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلابكرێتەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەڵبژێردرێت.
بڕیارەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ڕای جیاوازی لێكەوتەوە، بەڵام زۆربەی یاساناسان بە نادەستووری وەسفیدەكەن.
دیار نییە دوای ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ڕێكارەكانی كاندیدبوونی كیبڕكێكارەكەی، كە هۆشیار زێبارییە، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ڕاگیرا، دیارنییە حزبەكە كاندیدێكی دیكە پێشكەشدەكات، یان سوور دەبێت لەسەر مانەوەی زێباری وەك كاندید.