شانەی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ تیرۆریستی داعش لە کەرکوک دەستگیرکراون، کە مەترسی بوون لەسەر عێراق و ناوچەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنیی عێراق، “ئه‌و سێ تیرۆریسته له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری له چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌ستگیركراون و به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بوون، به‌هۆی لایه‌نگرییان بۆ داعش”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی (ئه‌بو به‌دران)ــه و دانی به‌وه‌دا ناوه، له چه‌ندین كرده‌وه‌ی داعشدا به‌شداریكردووه، له‌وانه‌ش هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی فاتح له ئه‌نبار و سووتاندنی بنكه‌كه و كوشتنی موختاری ناوچه‌ی (ئه‌بو تیبان) له ڕومادی، به‌هه‌مان شێوه هێرشیشی بۆسه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له عهگبهی رومادی”.
شانەی ئەمنی ئاشکراشیکردووە، “دەستگیرکراوی دووه‌م به “ئه‌بوحارس” به‌ناوبانگه و کاری ئەوە بووە سووتەمەنی و پێداویستی بۆ چەکدارەکان دابینبكات”.