ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرزاییەکانی قەرەچوغ بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە پانتایی نزیكەی 300 كم دووجا ئەنجامدراوە و نێوان میحوەری 5 و 6ی هێزی پێشمەرگە و فیرقەی 8 و فیرقەی 14ی عێراقی گرتووەتەوە.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە ناحیەی سەرگەڕانەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و چەند حەشارگەیەکی داعش ڕووخێندراون و دەستبەسەر چەند پارچەیەك تەقەمەنی و پێداویستیی چەکداراندا گیراوە.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبان-یان دا لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئەو گوندە، بەڵام هێرشەكەیان لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە تێکشکێندرا، دواتریش وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی چوونەناو گوندەکەوە و ئەو بۆشاییە ئەمنییەیان پڕکردەوە.