هەڵوێستی سودانی دەربارەی دەستكاریكردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەی بودجە چییە؟

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی رەتیدەكاتەوە سەرۆك وەزیران ناڕەزایی لەبارەی هەمواری بڕگەكانی پرۆژەی بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەربڕیبێت.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، قسەكردن لەبارەی رەتكردنەوەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهیچ جۆرێك راست نییە، لێكتێگەیشتن و سازان لەنێوان سەركردەكانی چێوە و سودانی هەیە سەبارەت بە هەموارەكان.

فەتلاوی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتیشی، “سودانی، هیچ ناڕەزایەتییەكی بەرامبەر دەستكاریكردنی بڕگەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان نیشان نەداوە” دووپاتیشیكردەوە، “هەموار و دەستكارییەكە بەردەوام دەبێت، چونكە زۆرینەی سیاسی و پەرلەمانی پاڵپشتی دەكات”.

تائێستا بڕگە زیادكراوەكانی ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 رێگرن لەبەردەم دیاریكردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 55 دانیشتنی بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی بودجە ئەنجامدا، كۆتایی مانگی رابردوو بە یەكلاكردنەوەی هەردوو ماددەكەی پەیوەست بە هەرێم، ئامادەبوونی پرۆژەیاساكەی بۆ دەنگدان ئاشكراكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە. دادوەر عومەر…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share