هەلی كار بۆ دامەزراندن لە وەزارەتێكی هەرێم ڕاگەیەنرا

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس هەیە، مەرجەكانیش ئاشكرادەكات.

وەزارەتەكە ڕایگەیاند، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان ژمارە (275) لە 2022/1/31 و فەرمانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (118) لە 2022/2/1، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەر ھەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی بیتوێن لە ڕانیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پێویستی و مەرجەكانی دامەزراندن بەمجۆرەیە:

١- کارگێڕی کار بەشی ئیدارە/ بەکالۆریۆس ڕەگەزی مێ یەک دانە.
٢- توێژەری دەروونی/ بەکالۆریۆس ڕەگەزی مێ یەک دانە.
٣- توێژەری کۆمەڵایەتی/ بەکالۆریۆس ڕەگەزی مێ یەک دانە.
٤- پەروەردەی تایبەت/ بەکالۆریۆس ڕەگەزی مێ چوار دانە.
٥- کارگوزار/ ئامادەیی ڕەگەزی مێ یەک دانە.
٦- شۆفێر/ ئامادەیی ڕەگەزی نێر دوو دانە.
٧- پاسەوان/ ئامادەیی بەرەو خوار ڕەگەزی نێر دوو دانە.

وەزارەتی كار ڕوونیشیكردووەتەوە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دانيشتووى ناحیەی حاجیاوە بێت.

پڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت (بۆ پڕكردنەوەی كلیك لێرە بكە) بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە ئەمڕۆوە تا 14ی ئەم مانگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرۆ عەتار: پێم وابوو بایکۆتکردنی پەرلەمان خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات

هێرۆ عەتار، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ‏کوردستان رایگەیاند، پێموابووە بایکۆتکردنی…
Total
0
Share